شۆتكريت پرژاندنی كۆنكريت له جۆری Mortor واته ته‌نها له چيمه‌نتۆ وقوم( لم) پيكديت به مه‌به‌ستی پيَدانی جيگيری زياتر به و شوينه‌ی كه شۆتكريت ده‌كريت
به‌كارهينانه‌كانی :
١- بۆ چاككردنه‌وه به‌كارديت : به گشتی كرداری شۆتكريت بۆ پاراستن و چاككردنه‌وه‌ی روی تيكچووی كۆنكريت و ستركاچه‌ری ستيل يان ته‌خته به‌كارديت بۆ پاراستن و چاككردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌شيكی تيكچوو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نموونه‌يه‌كن :
أ - به گشتی بۆ چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كان به‌كارديت بۆ ريكخسته‌وه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پرده‌كه به‌لام بۆ قوولی زۆر كه‌ميك نا ئابوريانه ده‌بيت و هه‌روه‌ها بۆچاككردنه‌وه‌ی بيم و گيرده‌ری پرده‌كان به قوولی جياواز ده‌توانری شتركريت بكريت .
هه‌روه‌ها Abutment ی پرده‌كان و كۆلۆم كاپ Column cap .
ب- له بيناكردن و بينا ، شۆت كريت به‌كارديت بۆ چاككردنه‌وه‌ی به‌شی تيكچووی كۆنكريت چ كۆلۆم بيت يان سه‌قف يان بيم كه به‌هۆی ئاگر يان بوومه له‌رزه‌وه تيكچوون يان بۆ به‌هيز كردنی ديوار و داپۆشينی برِگه‌ی ستيل بۆ پاراستنی له ئاگر چونكه شتيل زۆر خۆنه‌گره بۆ ئاگر و گه‌رمی هه‌روه‌ها بۆ چاككردنه‌وه‌ی پيكبه‌ست Connection ی نيوان بيم و كۆلۆم كه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه درزی بردبيت .
ج - بۆ ئه‌و ستراكچه‌ر و بينايانه‌ی كه له ناو ئاو دروست ده‌كرين به‌گشتی پايه ( دينگه ) ی پرده‌كان و هه‌موو ستراكچه‌ريكی كۆنكريتی كه له ناو ئاو دروست بكريت تيكچوونی كۆنكريت له ناو ئاو چه‌ند هينده زياتره له كۆنكريتی دوور له ئاو به تايبه‌ت كۆنكريتی شيش دار كه به‌رده‌وامی كيشه‌ی ژه‌نگی هه‌يه كه به هۆی كارليكی نيوان هه‌وای شيدار و شيش ه‌كه كه ژه‌نگ ده‌هينی ئه‌مه‌ش به‌ره به‌ره وا له كۆنكريت ده‌كات كه درز دروست بكات . شۆتكريت كردن چاره‌سه‌ريكی زۆر باشه بۆ ريگه‌گرتن
له‌م كرداره و پاراستنی كۆنكريته .
يان پاراستنی كۆنكريت له كرداری به‌ستن و توانه‌وه كه له زستان رووده‌دات وه وا له كۆنكريت ده‌كات به‌هيزيیك زياتری هه‌بيت وه خاليكی تر كه له‌ناو ئاوی ده‌رياكان بوونی هه‌يه كه ئه‌ويش خوی ی گۆگرديه كه كۆنكريت ی ئاسايی توانای به‌رگه‌گری نيه ( ليره مه‌به‌ستم ئه‌و كۆنكريت ه‌يه كه به چيمه‌نتۆی پۆرتلاندی ئاسايی دروست كرابيت ) به گشتی شۆتكريت بۆ چاككردنه‌وه و پاراستن له‌م
باره ناله‌بارانه به‌كارديت و رۆلی گرنگی هه‌يه .
ئه‌م ستراكچره و بينايانه‌ی كه له ناو ئاوه‌كان دروست ده‌كرين ئه‌مانه‌ن:
١- پايه و كۆلۆمی پرده‌كان .
٢- pile cap و پايل .
٣- column cap
٤- تونيلی به‌نداوه‌كان و به‌نداوی كۆنكريتی به‌گشتی .
٥- پير Pier ( هه‌ر وه‌ك پايل وايه به‌لام تيره‌كه‌ی له ٧٠ سم زياتر بۆ زياتر له ١.٥ مه‌تر )
٦- شوينی توربينی به‌نداوه‌كان كه ئه‌ويش له كۆنكريت دروست ده‌كريت .
به‌گشتی ئه م خالانه سوودی شۆتكريتن له بواری چاككردنه‌وه ، ئه‌م بابه‌ته به‌ره‌ده‌وامه چونكه شۆتكريت سوودی تری زۆره له خواره‌وه دريژه‌ی پيده‌ده‌ين
د. رووی سپيل وه‌ی به‌ندواه‌كان : رووی سه‌ره‌وه‌ی شپيل وه‌ی به‌نداوه‌كان به گشتی به‌ره به‌ره توشی داخوران و
تيكچون ده‌بيت به هۆی ئه‌و خيراييه زۆره‌ی كه ئاوه‌كه هه‌يه‌تی به‌ره‌به‌ره تووشی داخوران ده‌بيت . شۆتكريت بۆ ئه‌م جۆره چاككردنه‌وه‌يه ئاسان و خيرا ده‌كريت.
٢- بۆ ئه‌و شوينانه‌ی كه له ژير زه‌وی هه‌لده‌كه‌ندرين نموونه‌يه‌كی باش وه‌ك ( تونيل ) شۆت كريت بۆ تونيل
يه‌كيكه له ئيشه سه‌ره‌كيه‌كان كه وه‌ك پالپشتيكی سه‌ره‌تايی temporal support or preliminary support
كه بۆ تونيل ده‌كريت به تايبه‌ت بۆ ئه‌و تونيلانه‌ی كه له ناو خۆليكی فشه‌ل و لاواز هه‌لده‌كه‌ندرين
٣- بۆ را‌گرتن و پاراستنی سلۆپه‌كان له خزين :
يه‌كيك له‌و كيشانه‌ی كه له دروست كردنی ريگاوبانه‌كان دروست ده‌بيت به تايبه‌ت له ناوچه شاخاويه‌كان كه به هۆی برينی ريگاكه چه‌ندان جۆری سلۆپ و لاری دروست ده‌بيت به لاری جياواز هه‌نديكيان زۆر لارن هه‌نديكيان
نزيكی گۆشه ٦٠ – ٧٠ پله ده‌بن كه له داهاتوو به هۆی باران بارين و چوونه ژووره‌وه‌ی ئاو بۆ خۆله‌كه له ريی رووی سه‌ره‌وه‌ی سلۆپكه خۆی كه ده‌بيته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی Shear strength ی خۆله‌كه و دواجار ده‌بيته هۆی خزين ، شۆتكريت بۆ ئه‌م بواره‌ش ده‌وريكی بالای هه‌يه كه رووی سلۆپه‌كه به شۆتكريت داه‌پۆشريت بۆ ريگريكردن له چوونه ژووره‌وه‌ی ئاو .
٤- به گشتی شۆتكريت ريگايه‌كی خيرا نيه بۆ دروست كردن و پرژاندنی كۆنكريت به‌لام بۆ پرۆژه‌يه‌ك و رووبه‌ريكی گه‌وره شۆتكريت له هه‌موو ريگاكانی تر خيراتره و
كات پاريزتره .
أ - له دروستكردنی حه‌وزی مه‌له‌وانی و تانكی ئاو و خيراترين ريگايه بۆ دروستكردنی حه‌وزی كۆنكريتی
ب - بۆ شۆتكريت كردنی عه‌رزی حه‌وز و ديواری حه‌وزی مه‌له‌وانی و هتد ....
له‌م بواره شۆتكريت به‌كارهينانی زۆر زۆری هه‌يه
ج- دروستكردنی گومه‌زی كۆنكريتی ( Dome ) . شۆتكريت له‌م بواره‌ش به‌كارديت
وه‌رگیراوه له :
مالپه‌ری ئه‌ندازيارانی كۆنستره‌كشن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت