گەرماو گەرم
recent

چەماوەی ڕێگاکان


 چەماوەی ڕێگاکان( The curve of the roads):وانەی یەکەم

لە دیزاینی ئەندازەیی (ڕێگای ئۆتۆمبێل،ڕێگای شەمەندەفەر،ڕێگای پاسکیل،بۆری ئاوەڕۆ) دیزاین ودانانی چەماوەکان کارێکی زۆر گرنگە بۆ ئەندازیار…..
هەروەها پێویستە لەسەرئەندازیار زۆر بە ورد بینیەوە مامەڵە ڵەگەڵ چۆنیەتی دیزاین و دانانی هەر یەکێک لە جۆری چەماوەکاندا بکات چەماوەکان دیزاین ئەکرێن بە پێی:-
١.درێژی نیوەتیرەی چەماوەکە.
٢.گۆشەی چەمانەوەی چەماوەکە.
چەماوەکان ئەکرێن بە چەند جۆرێکەوە…..
١.چەماوەی ئاسۆیی.
٢.چەماوەی ستونی.
جەماوە ئاسۆییەکانیس ئەکرێن بە چەند بەشێکەوە…..
١.چەماوەی سادە.
٢.ئەوچەماوانەی کە لە دوو چەماوە پێک دێت کە نیوەتیرکانیان جیاوازن.
٣.چەماوەی پێچەوانە.
لێرەدا ئاماژە بە ناساندنی هەموو جۆری چەماوەکان و چۆنیەتی شیکار کردنیان وە هەروەها دابەزاندنیان بۆ سەر زەوی سروشتی دەکەین…..
①.چەماوەی ئاسۆیی:-ئەو چەماوانەن کە لە ڕوتەختێکی ئاسۆیی دا بەکار دەهێنرێت و دوو هێڵی ڕێک پێکەوە دەبەستێت.
١.چەماوەسادەکان:-ئەو چەماوانەن کە لێکەوتن بۆ دوو هێڵی ڕێک واتا بەکار دێت بۆ پێکەوە بەستنی دوو هێڵی ڕێک.
بۆ دابەزاندنی ئەم جۆرە چەماوانە پێویستمان بە ناساندنی کۆمەڵێک زاراوەی زانستی هەیە:-

a

Ø=∆=Deflection angle گۆشەی چەمانەوەی چەماوەکە
P.C.=Point of starting curve(point of curvature) خاڵی دەست پێکردنی چەماوەکە
P.I.=Intersection point خاڵی یەکتر بڕینی هەردوو لێکەوتی چەماوەکە
P.T.=Point of tangency خاڵی کۆتایی چەماوەکە
L=Curve length from( pc) to( pt) along the curve درێژی چەماوەکە لە خاڵی سەرەتا بۆ خاڵی کۆتایی بە درێژایی چەماوەکە.
L.C.=Long chord درێژی نێوان خاڵی دەست پێکردن و خاڵی کۆتاییە لەسەر هێڵێکی ڕاست
T=Tangent length درێژی لێکەوتی یەکەم لە نێوان خاڵی یەکتربڕینی چەماوەکە و خاڵی دەست پێکردنی چەماوەکە هەروەها درێژی لێکەوتی دووەم لە نێوان خاڵی یەکتربڕینی چەماوەکە و خاڵی کۆتایی چەماوەکە کە هەردووکیان یەکسانن.
R=Radius of the curve درێژی نیوە تیرەی چەماوەکە
E=External distance دووری لە نێوان خاڵی یەکتربڕینی چەماوەکە لەگەڵ خاڵێکی سەر چەماوەکە بە ئەستونی بۆ سەر چەماوەکە .
M=Mid-Ordinate دووری لە نێوان خاڵیکی سەرهێڵی نێوان خاڵی سەرەتا و کۆتایی چەماوەکە بۆ بەرزترین خاڵی سەرچەماوەکە
b

نوسەر
بەرهەم ڕەفیق
کۆلێژی ئەندازیاری-ڕووپێوان/زانکۆی سەڵاحەدین
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.