زۆربەی زانیاریەکانی کۆدەکانی 2005 و 2008 و 2011 و 2014 هاوبەشن بەڵام لە کۆدی 2014 دا زانیاریەکان کەمکراونەتەوە.
یەکەم: لە کۆدی 2014 "ACI318M-14” دا “Embedment” لە چاپتەری "6" ەوە گوازراوەتەوە بۆ چاپتەری "20".
دووەم: ڕێژەی 4% کە لە کۆدەکانی پێشوودا بۆ کۆڵۆم باسکرابوو لابراوەو لە جیاتی ئەوە پێویستی کردووە کە نا بێت ڕووبەری پانە بڕگەییەکەی بگاتە ڕاددەیەک کە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر "Strength" و "Fire Protection" واتە نابێت لە هیچ حاڵەتێکدا مەترسی لە سەر سەلامەتی مێمبەرە ئینشائیەکە دروست بکات.
سێیەم: هەروەها نابێت ئەو ماددەیەی بۆریەکەی لێدروستکراوە کاریگەری هەبێت لە سەر کۆنکرێتەکە یان " reinforcement" ه کە.
چوارەم: ئەگەر لە ئەلەمنیۆم دروستکرابوو پێویستە ڕووپۆش بکرێت یان دابپۆشرێت بە کەڤەرێک بۆ ئەوەی کارلێک نەکات لەگەڵ کۆنکرێتەکە یان " reinforcement" ه کە. ئەگەر ئەو کارلێکانە ڕوو بدات ئەگەری ڕوودانی "Cracking" یان "Spalling" یان هەردووکیان هەیە.
پێنجەم: پێویستە " reinforcement" بە ڕێژەی 0.002 ی ڕووبەری پانە بڕگەی کۆنکرێتەکە دابرێت بە شێوەیەکی ستونی لە سەر بۆریەکە.
شەشەم: پێویستە کەڤەری کۆنکریتی پێویستی بۆ دابنرێت ، 4سم ئەگەر کۆنتاکتی لەگەڵ زەوی یان خۆڵ هەبوو یان کراوەبوو بۆ کاریگەریەکانی کەش و هەوا. لە باری ئاساییدا تەنها 2 سم پێویستە.
حەوتەم: نابێت لە هیچ بارێکدا بۆریێەک دابنرێت کە لە نەخشەکاندا شوێنی دیارینەکرابێت، تا ئەو کاتەی بۆچوون و ڕەزامەندی دیزاینەر وەرئەگیرێت.
هەشتەم: ئاساییە کە بۆریەکان بە "Slabs, beams and walls" دا ببرێن بە مەرجێک بە شێوەیەکی بەرچاو کار نەکاتە سەر توانا وبەرگری سترەکچەرەکە. هەروەها بەمەرجێک تیرەی دەرەکی بۆریەکان لە 1/3 ی depth ی بیم یان سلاب یان دیوارەکە تێنەپەڕێت. هەروەها نابێت نزیکی بۆریەکان لە یەکتری لە 3 ئەوەندەی تیرەی بۆریەکان کەمتر بێت.
نۆیەم: لە سقفدا پێویستە بۆریەکان لە نێوان تسلیحی سەرەوەو خوارەوەدا دابنرێت جگە لە بۆریی گەرمکردنەوە یان بۆریی تواندنەوەی بەفر.
تێبینی: کاتێک ناوی کۆدێکی ACI ئەهێنرێت پێویستە ژمارەکەیشی لەگەڵدا بنوسرێت چونکە ACI بە دەیان کۆد و کۆمێنتری و ڕاپۆرتی هەیە کە هەریەکێکیان تایبەتە بە بابەتێکی دیاریکراو. بۆ نمونە ئەوەی کە تایبەتە بە دیزاینی کۆنکرێت بریتیە لە "ACI318” وە ئەوەی کە کۆمێنت لە سەر ACI318 ئەیات بریتیە لە ACI318R.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت