گەرماو گەرم
recent

retaining wall and shear wall

جیاوازی چیە لە نێوان retaining wall(دیواری ڕاگر ) و shear wall ( بینا ) لە ڕووی ستركچرەوە ؟ ئایا لە بەستی شیش دا دەبێت هەردوو جۆرەكە وەكو یەك بە بەسترێن یاخۆد جیاوازن ؟ ئەگەر جیاوازن بۆچی ؟؟؟؟؟
بە سوپاسەوە كاك (سەروەر علی سید ) وەڵامی داوەتەوە ...بە ناو ی هەموو ئەندامانی گروپەوە سوپاسی بەڕێزیان دەكەین 
ئێوەش ئەتوانن بیرو بۆچوونی خۆتان بڵێن ؟؟؟؟؟
وه لام ///
بێگومان زۆر جیاوازن ، دیوارێک کاتێ تعریفی Shear wall وەرئەگرێت کە دژی هێزی جانبی Lateral Force بوەستێتەوە بە ئاراستەی درێژی دیوارەکەدا وە بتوانێ بەرگری ئەو شیرە زۆرە بکات کە لەئەنجامی ئەو هێزەوە تیایدا دروست ئەبێت ، دوای ئەوە شیەر ۆڵ زەرورەتێکە بۆ بینا بۆ بەرگری بومەلەرزە و با ، وە شیەر ۆڵ تەنها تەسلیحی باری درێژی و بەرزی نیە بەڵکوو بۆ بەرگری لە بومەلەرزە و با پێویستی بە (Boundary Element) یش هەیە لە کۆتاییەکانی دیوارەکەدا کە تسلیحی تایبەتی خۆی هەیە وەک کۆڵۆمێک بۆ بەرگری لە T&C , لە شیەر ۆڵدا شیشە ئاسۆییەکان بۆ بەرگری لە شیەرە و شیشە عمودیەکانیشی بۆ بەرگریە لە PMM. لە کاتێکدا دیواری ڕاگر ئەمانەی هیچی نیە ، تەنها بۆ بەرگریە لە هێزی پاڵنەری خاک یان ئاو و شلەکان بە ئاراستەی کورتی دیوارەکەدا ، واتە بە ئاراستەی درێژایی دیوارەکە هیچ حسابێکی شیەر و T&C ناکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر بۆ ئەندازیارانی بەڕێز دیواری شیەر لە بینادا ئەبێ بە هەردوو ئاراستەی X و Y دا هەبێت دەنا سیستەمەکەی بۆ لەیجراڵ فۆرس ناتەواوە ، وە کۆدەکانی زلزال دیاریان کردووە کە ڕێژەی دیوار بە درێژایی هەر ئاراستەیەک نابێ %١ کەمتر بێت ، ئەم ڕێژەیەش لە ووڵاتانی جیاوازدا بە بوونی ئەگەری بومەلەرزەی بەهێز زۆر بەرزترە بۆ نموونە لە کۆدی مەکسیکدا ئەگاتە ڕیژەی %١٢ تا %١٦ ، لە کۆدی ڕۆمانیدا بۆ نموونە نابێ لە %٦ کەمتر بێت ، ڕێژەی چڕی دیوار پێ ی ئەوترێ Wall Density کە بریتیە لە ڕووبەری مقگعی دیوارەکان لە ئاراستەیەکدا دابەش کراوە بەسەر ڕووبەری پلانی سترەکچەرەکەدا. 

Sarwar Alisaeed
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.