لە ژێر سەرپەرشتی ئەندازیاری رووپێو یان شارستانی کاردەکات، کاری رووپێوی تۆبۆگرافی دەکات بۆ دیاریکردنی رێگەکان و نەخشەی تۆبۆگرافییەکان ئامادە دەکات بەمەبەستی دراسەکردن و دیزاینکردن، رێگەکان لەسەر سروشت دیاری دەکات و بەدواداچوون دەکات بۆ کاری بیناکردنی بۆ راگرتنی ئاستەکان.
ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کاری رووپێوی تۆبۆگرافی مەیدانی بۆ دیاریکردنی رێگەکان بەھەماھەنگی لەگەڵ ئەندازیاری رووپێوهكه و یاریدەدەرەکان، زانیارییە تۆبۆگرافییەکان کۆدەکاتەوە بە بەکارھێنانی ئامێری رووپێوی وەک ئامێری پلەکان و گۆشەکان (سیۆدۆلایت و تۆتهل …)، وێنەی نەخشە تۆبۆگرافییەکان ئامادە دەکات بەمەبەستی دراسەکردن و دیزاینکردن، ھێلەکانی رێگەکە لەسەر سروشت دیاری دەکات لە رێگەی جێبەجێکردنەوە، بەدواداچوون بۆ کاری دروستکردن دەکات ئاستی رێگەکە و سورانەوەکان و گۆشەکان رادەگرێت، راپۆرتەکانی کار بۆ ئەندازیاری بەرپرس ئامادە دەکات، کار دەکات لەپێناو گەشەپێدانی تواناکانی یاریدەدەرەکان، گەشە بە هۆكارهكانی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی دەدات، و ھۆکارەکانی پاراستن و خۆپاراستن دابین دەکات.
وهرگێران: گروپی مای سپێلكارد
سهرچاوهی وێنه: كوردزۆن گهلهری - kurdzone.gallery
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت