Petroleum engineering department
بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانكۆی كۆیە یەكەم بەشە لەم بوارەدا لە هەرێمی كوردستاندا ودووەم بەشە لەسەرانسەری عێراق. مێژووی دامەزراندنی
ئەم بەشە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2004 كە یەكەم
پۆلە خوێندكار دەستیانكرد بە خوێندن كە ژمارەیان 19 خوێندكاربوو. ئەم خوێندكارانە لەساڵی 2008 بروانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێنا لە ئەندازیاری نەوت بەهەمان شێوە ئەمانە یەكەم گروپی خوێندكاری دەرچووبوون لە بەشی ئەندازیازی نەوت .
هەروەکو هەمووشمان ئەزانین کە بەشی ئەندازیاری نەوت لەکوردستاندا باشترین بواری کارکردنی هەیە و داخوازی خوێندکاران ساڵ بۆ ساڵ لەسەری زیاد دەکات . لە زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەدین نیە ئەمەش وای کردووه خوێندکاری تەخەروجی کەمتری هەبێت و هەلی کاری زیاتر بێت ( جگە لەوەش وڵاتی خۆمان لەسەر نەوتە ئیتر نانی کەوتۆته ڕۆنەوە و ئەوانە D: )
کە کەمترین کۆنمرەی پار بۆ ئەم بەشە 674 بووه بۆ خوێندکارانی سلێمانی و دەوروبەری کە دەکاته 96.3 وە 660 بووە بۆ خوێندکارانی هەولێر و کۆیە کە دەکاتە 94.3
ئەو دەرسانەی کە لە قۆناغی یەک دا دەخوێنرێن :
- Engineering drawing
- Academic debate
- Kurdish studies
- Technical english
- Engineering mathematics
- Statics and Dynamics (Mechanics)
- Computer applications
- Physical Geology
- Analytical and organic chemistry
هەروها ئامانجی ئەندازیارانی نەوت بریتیە لە دابینكردنی كەرتی نەوت بە هێزی مرۆیی ئاست بەرز و راهێنراو لەم بوارەدا لەسەر بیركردنەوەی داهینەرانەوە و پشتبەستن بە خۆیان و بەرەوپێشبردنی فێربوونی بەردەوام و بەدەستهنانی كارامەیی لە كارەكانیان و فرەچەشنی پسپۆریان بۆئەوەی ببن بە ئەندازیاری بەرهەمهێن بۆ كۆمەڵگاكەمان بەتیابەتی و جیهان بەگشتی.
هەروەها بەشی ئەندازیاری نەوت كاردەكات بۆئەوەی ببێتە یەكێك لە باشترین بەشەكان لە هەرێم كە كاریگەری هەبێت لە هەردووبواری لیكۆلینەوەی زانستی و پرۆسەی فێركردن. بەدڵنیایەوه ئەم بەشە دەبێتە یەكیك لە هەڵبژاردە گرینكەكانی بواری ئەندازیاری لە كوردستان و ناوچەكە بۆ ئەو خوێندكارانەی كە بەدوای پرۆگرامی ئەكادیمی بەرزدا دەگەرێن كە بتوانێت باشترین خزمەتگۆزاری و كەشی فێربوونی تایبەتیان بۆ بخولقێت .
لەکۆتایدا هیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری نەوت ( کە تەنها لە زانکۆی کۆیه و سۆران هەیه..لە زانکۆی کۆماریش هەیە بەڵام ئێمە هەقی ئەهلیمان نیە و حەزیش ناکاین ئاماژەیان پێ بەین ) و بیریشتان نەچێ هاوڕێکانتان مێنشن کەن .
Engineering Students-خوێندکاری ئەندازیاری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت