دەرنەبووڵ، سکریبر (Wheel Tractor-Scrapers ) :
هیوادارم چەند زانیارییەکی بخەمە ڕوو تا هەموان شارەزایبن ...
ئامێرێکی هەندەسییە کە شێوازێکی درێژی هەیە و دۆڵابێکی خەزنکردنی موادە بڕاوەکەی هەیە،هەر لەناو ئەو دۆڵابەدا چەقۆی بڕینی پێوەیە کە لەچەند چەقۆیەکی دوابەدوای یەک پێک هاتووە و پێی دەڵێن سەری ڕاکێشەری گڵ،لە شێوازی جوڵەکەیداو پێچکردنەوەی وەک جوڵەی شۆفڵ و پێچکردنەوەی شۆفڵ وایە،ئەم ئامێرە بەکار ئەهێنرێت لە زەوییەکدا کە زۆنگاو بێت واتە زەوییەکە لیتاوبێت و قوڕێکی گیرو چەسپیوو پێکهاتبێت،ئەم ئامێرە لەکاتی ئیشکردنیدا هەڵدەستێ بە بڕینو داماڵینی ئەو زەوییە زۆنگاوەی کە لەسەری ئیشی پێدەکرێت و پاشان پاڵی پێوەدەنێت بۆ سندوقی کۆکردنەوەی موادە بڕاوەکە،وە دەی گوازێتەوە بۆ شوێنێکیتر بۆ خەزنکردنی ،پاشان دەشتوانێت گەر ئەو موادەی بڕیویەتی بەکەڵکی بەکارهێنان بێتەوە دەتوەنێت دوبارە فەرشی بکاتەوە،واتە توانای فەرشکردنیشی هەیە بەهۆی شفرەیەک کە وەک شفرەی گرێدەر وایە،بەزۆری ئەم ئامێری سکریبرە لەکاتی ئیشکردنیدا ئامێری بلدۆزەری لەگەڵدا بەکاردێت بەو پێیەی کە لە زەوییەکی قوڕاو زۆنگاودا ئیشدەکات بۆیە پێویستە ئامێری بلدۆزەرەکە پاڵبنێ بە ئامێری سکریبرەکە بۆ بڕینی گڵەکە.
* ئامێری سکریبر پۆلێن دەکرێت بۆ سەر دوو شێواز :
١-ئامێری سکریبر جوڵەیەکی خۆی هەیەو پێویستی بە ئامێری بلدۆزەر نابێت لە کاتی ئیشکردندا پاڵی پێوە بنێت و ڕایکێشێت :
بەکاردێت بۆ زەوییە زۆنگاوەکان ،ئەم ئامێرە ئاو سەرخەرێکی هەیە کە دەتوانرێت سودی لێوەرگرێت بۆ دروستکردنی کارەبا و وزەی لێ وەردەگیرێت لەڕێگەی ئەو جوڵەیەی سەری ڕاکێشەرە ڕەئیسیەکەوە ،ئەم ئاو سەرخەرە مۆلیدەیە هەڵدەستێت بە پەیداکردنی تەوژمی کارەبا بۆ جوڵاندن و گواستنەوەی ئەو دەمەی کە لە دۆڵابەکەدایە بۆ ڕاکێشانی ئەو موادەی کە داماڵراوەو بڕدراوە،وە دیسانەوە هەڵدەستێ بە ڕاخستن و فەرشکردنی ئەو موادانەی کە کۆیکردونەتەوە،ئەو موادەی کە بڕیویەتی و خستویەتیە دۆڵابی کۆکەرەوەکە دەیگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر یان دوبارە فەرشی دەکاتەوە گەر پێویستبکات.
سکریبر بەپێی ئەو ئیشەی کە بۆی داوادەکرێت پۆلێن دەکرێت بۆ ئەمانەی خوارەوە :
A-ئامێری سکریبر بۆ کارکردن لە ئیشێکی سوکدا :
ئەم ئامەری سکریبرە توانای مەکینەکەی لە سنوری ١٣٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ١٥ تەندایە،فراوانی دۆڵابی کۆکردنەوەی موادەکەش ٨ مەتر موکەعب دەگرێت،پانی ڕاکێشەری موادەکەش واتە ئەو چەقۆیەی کە دەیبڕێت لە سنوری ٢.٩ مەتردایە،قوڵی ڕاکێشەرەکەش لە سنوری ١٥ سانتیمەتردایە.
B-ئامێری سکریبر بۆ کارکردن لە ئیشێکی سوک و مامناوەندا :
ئەم ئامەری سکریبرە توانای مەکینەکەی لە سنوری ١٨٥کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٢٥ تەندایە،فراوانی دۆڵابی کۆکردنەوەی موادەکەش ١٣ مەتر موکەعب دەگرێت،پانی ڕاکێشەری موادەکەش واتە ئەو چەقۆیەی کە دەیبڕێت لە سنوری ٢.٩ مەتردایە،قوڵی ڕاکێشەرەکەش لە سنوری ٤٠ سانتیمەتردایە.
C-ئامێری سکریبر بۆ کارکردن لە ئیشێکی مامناوەندو بەهێز :
ئەم ئامەری سکریبرە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٢٦٥کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٣٥ تەندایە،فراوانی دۆڵابی کۆکردنەوەی موادەکەش ١٧ مەتر موکەعب دەگرێت،پانی ڕاکێشەری موادەکەش واتە ئەو چەقۆیەی کە دەیبڕێت لە سنوری ٣.٥ مەتردایە،قوڵی ڕاکێشەرەکەش لە سنوری ٣٠ سانتیمەتردایە.
D-ئامێری سکریبر بۆ کارکردن لە ئیشێکی قورسدا :
ئەم ئامەری سکریبرە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٣٣٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٥٠ تەندایە،فراوانی دۆڵابی کۆکردنەوەی موادەکەش ٢٥ مەتر موکەعب دەگرێت،پانی ڕاکێشەری موادەکەش واتە ئەو چەقۆیەی کە دەیبڕێت لە سنوری ٣.٥ مەتردایە،قوڵی ڕاکێشەرەکەش لە سنوری ٤٠ سانتیمەتردایە.
2-ئامێری سکریبر جوڵەیەکی خۆی هەیەو پێویستی بە ئامێری بلدۆزەر هەیە بۆ پاڵپێوەنان و ڕاکێشان :
ئامێری سکریبر لە بەشی خوارەوەی دۆڵابەکەیدا سەرێکی ڕاکێشەری پێوەیە بۆ داماڵینو ڕاکێشانی موادەکە بۆناو دۆڵابەکەی،ئامێری سکریبر لەکاتی ئیشکردنیدا پێویستی بە ئامێری بلدۆزەر هەیە بۆ پاڵپێوەنانی سکریبەرەکە لەکاتی بڕینی موادەکەدا ،بەکاریس دێت بۆ ڕاماڵینی ئەو قوڕەی کە یەکی گرووە بەیەکا ،وە بەهۆی دۆڵابەکەیەوە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە یان دەتوانرێت دوبارە فەرشیکاتەوە گەر بەکەڵک بەکارهێنان هاتەوە،ئەمیش بەپێی ئەو ئیشەی کە داوای دەکرێت بۆی پۆلێن دەکرێت بۆ ئەمانەی خوارەوە :
A-ئامێری سکریبر بۆ کارکردن لە ئیشێکی سوکدا :
ئەم ئامەری سکریبرە توانای مەکینەکەی لە سنوری ١٨٥ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٢٥ تەندایە،فراوانی دۆڵابی کۆکردنەوەی موادەکەش ١٣مەتر موکەعب دەگرێت،پانی ڕاکێشەری موادەکەش واتە ئەو چەقۆیەی کە دەیبڕێت لە سنوری ٣مەتردایە،قوڵی ڕاکێشەرەکەش لە سنوری ٣٠ سانتیمەتردایە،لە کاتی ئیشکردندا پێویستی بە بلدۆزەرێک هەیە کە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٢٢٠ کیلۆواتدابێت.
B-ئامێری سکریبر بۆ کارکردن لە ئیشێکی سوک و مامناوەندا :
ئەم ئامەری سکریبرە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٢٤٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٣٥ تەندایە،فراوانی دۆڵابی کۆکردنەوەی موادەکەش ١٥مەتر موکەعب دەگرێت،پانی ڕاکێشەری موادەکەش واتە ئەو چەقۆیەی کە دەیبڕێت لە سنوری ٣ مەتردایە،قوڵی ڕاکێشەرەکەش لە سنوری ٣٥ سانتیمەتردایە،لە کاتی ئیشکردندا پێویستی بە بلدۆزەرێک هەیە کە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٢٢٠ کیلۆواتدابێت.
C-ئامێری سکریبر بۆ کارکردن لە ئیشێکی مامناوەندو بەهێز :
ئەم ئامەری سکریبرە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٣٣٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٤٥ تەندایە،فراوانی دۆڵابی کۆکردنەوەی موادەکەش ٢٣مەتر موکەعب دەگرێت،پانی ڕاکێشەری موادەکەش واتە ئەو چەقۆیەی کە دەیبڕێت لە سنوری ٣.٥ مەتردایە،قوڵی ڕاکێشەرەکەش لە سنوری ٤٠ سانتیمەتردایە،لە کاتی ئیشکردندا پێویستی بە بلدۆزەرێک هەیە کە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٢٩٥ کیلۆواتدابێت.
D-ئامێری سکریبر بۆ کارکردن لە ئیشێکی قورسدا :
ئەم ئامەری سکریبرە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٤١٠ کیلۆواتدایە،کێشی ئیشکردنەکەشی لە سنوری ٦٥ تەندایە،فراوانی دۆڵابی کۆکردنەوەی موادەکەش ٣٣مەتر موکەعب دەگرێت،پانی ڕاکێشەری موادەکەش واتە ئەو چەقۆیەی کە دەیبڕێت لە سنوری ٣.٧٥ مەتردایە،قوڵی ڕاکێشەرەکەش لە سنوری ٤٥ سانتیمەتردایە،لە کاتی ئیشکردندا پێویستی بە بلدۆزەرێک هەیە کە توانای مەکینەکەی لە سنوری ٥٩٠ کیلۆواتدابێت.
بە سوپاسەوە وەڵام دراوەتەوە لە لایەن ئەندازیار (ڕابەر سید عوسمان)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت