به‌شی ئه‌ندازیاری گه‌یاندن یه‌كێكه له‌به‌شه‌كانی کۆلیژی ئەندازیاری تەکنیکی ، بۆ ساڵی خوێندنی (2005-2006) به‌شی ئه‌ندازیاری گه‌یاندن له‌كۆلێژی ته‌كنیكی كرایه‌وه، له‌به‌ر پێویستی زۆری كوردستان به‌و پســـپۆرییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ یارمه‌تیده‌رێك بێت بۆ به‌هێزكردنی بواری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌خزمه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردســتان و كۆمپانیاكانی ته‌له‌فـۆن و مۆبایـل.، تاكه به‌شه زانكۆ حكومیه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ته‌نها له سلێمانی هه‌یه و هه‌روه‌ها له‌زانكۆی جیهان یش هه‌یه كه زانكۆیه‌كی ئه‌هلییه.
ئەم بەشە بەوە ناسراوه کە زۆر نزیکە لە بەشی ئەندازیاری کارەباوه ( چەندین دەرسی هاوبەشیان هەیه ) .
کەمترین کۆنمرەی ئەم بەشە پار بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شاری سلێمانی 653 بووه و بۆ خوێندکارانی ناو شاری سلێمانی 657 بووه.
ئەو دەرسانەی کە لە قۆناغی یەک دا دەخوێندرێن :
1- Mathmatics I
2- electrical circuits
3- computer I
4- academic debate
5-kurdology
6- engineering drawing
7- electronic physics
8- measurements
ئەندازیاری گەیاندن ئیشی چییە لە کۆمپانیا؟
- ئەندازیاری گەیاندن یەکێکە لە ئەندازیارە گرنگەکان لەم رۆژگارەی ئێستادا ، هەر ئەندازیارێک لەم رۆژگارەدا خولیای بۆ ئیشەکەی هەبێت بە دڵنیایەوە ئەندازیارێکی سەرکەوتووە، بۆیە زۆر گرنگە ئەندازیاری گەیاندن کەسێک بێت کە خۆی ئیشەکەی خۆش بوێت و حەزی لێی بێت ئەگەر وانەبێت دڵنیا بن سەرکەوتو نابێت، زۆر کۆمپانیا ئێستا لە کوردستان لە بواری تیلیکۆم ئیش دەکات چونکە بواری گەیاندن زۆر پێشکەوتووە و لە بەرەو پێش چوندایە هەندێک کۆمپانیا کە ئێستا لە بواری گەیاندن ئیش ئەکەن بریتین لە مانەی خوارەوە:
1-کۆمپانیای ئاسیا سێڵ
2- کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم
3-هەڵەبجە گروپ
4-تیشک نێت
5-فانۆس تیلیکۆم
.
.
زۆر کۆمپانیای تریش هەیە کە لە بواری گەیاندن ئیش ئەکەن وەکو بەڵێندەر ئیشی Installation ئەکەن ئەوانیش بەشێکن لەو کۆمپانیایانەی سەرەوە..
بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکارانی ئەم بەشە..
Engineering Students-خوێندکاری ئەندازیاری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت