هەموومان دەزانین کە ئەمڕۆ لە کوردستان بیناى کۆنکریت یەکێکە لە زۆرترین ئەو ڕێگایانەى کە ئێمەى کورد یناى پێ دروست دەکەین بۆیە دەبینین ئەم ڕێگایە بەدەر نیە لە درزبردنى کۆنکریتەکە کە دەشێت بەهۆى ئەم خاڵانەوە ڕووبدات
توشبونى کۆنکریتەکە بە هۆى جوڵەى کشانى سیفەتى فیزیاویەوە.
بەهۆى قوڕسکردنى بیناکە زیاد لە پێویست.
بەهۆى پچرپچرتێکردنى کۆنکریتەکەوە.
نەکردنى ئیشى کۆنکریت بە شێوەیەکى ئەندازیارى.
بەهۆى بەکارهێنانى چیمەنتۆى خراپ.
بەهۆى بەکارهێنانى لم و چەوى قوڕاوى.
بەهۆى بەکارهێنانى ڕێژەى زیاد لە پێویست چیمەنتۆ.
بۆ چارەسەرکردنى درز باس لە یەکێک لەو ڕێگایانە دەکەین کە درزى پێ چارەسەر دەکرێت ئەویش مادەى ڕانتیجى دەستکردە کە ئەم ماددەیە دەێتە هۆى بەستنەوەى کۆنکریتەکە بە یەکەوە و نایەڵێت درزى زیاتر بدات
ماددەى ڕانتیجى : پێکهاتەیەکى ئەندامیە و سروشتى هەیەو دەستکردیشى هەیە کە سروشتیەکەى لە چەند جۆرێک ڕووەک دەردەهێنرێت و دەستکردەکەشى وەک یۆرى فۆڕمالیدها
چۆنیەتى بەکارهێنانى ڕانتیج
پاککردنەوەى درزەکە بە هەوا یان نایترۆجین یان بەکارهێنانى مادەى توێنەر.
دیاریکردنى ئەو جێگایانە کە دەمانەوێت مادەى ڕانتیجى تێدا بەکاربهێنین.
داپۆشینى دەمى درزەکان بە مادەیەک کە ئاو نەچێتە درزەکانەوە.
پاشان بەهۆى دەمانچەى چەورکردنەوە مادەى ڕانتیجیەکە دەخەینە درزەکانەوە.
لە کۆتاییدا دەمى کونەکانیش دەگیرێت و مادەى ڕەقبووى تێدا بەکاردەهێنین.
وەرگیراوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت