گەرماو گەرم
recent

جیاوازی نیوان دیزاینی ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری بیناسازی

ئەندازیاری بیناسازی گرنگی بە دووریەکان و بۆشاییەکان و استغلال کردنی رووبەری زەویەکە ده‌دات لەگەڵ جوولەی خەلک لەناو باڵەخانەکە و چۆنیەتی ھه‌واگۆرکێی و دانانی دەرگا و پەنجەرەکان.
بەڵام ئەندازیاری شارستانی دیزاینی پەیکەلی چیمەنتۆی دامەزراوەکە و دیزانی ستوونەکان دەکات ھەروەھا دیزانی بناغەی سەرەکی و شییکردنەوەی خۆڵەکە دەکات و ھەروەھا ئەو قورساییە کە دامەزراوەکە ھەڵیدەگرێت.
جێبەجێکردن:
لەدوای ئەمانە قۆناغی جێبەجێکردن دێت کە ئەندازیاری شارستانی سەرپەرشتی دەکات و جێبەجێی دەکات، کە ھەردوو ئەندازیاری شارستانی و بیناسازی دیزانیان کردووە.
بەرای من بیناساز، ئەندزایار نییە بەڵام لەکۆنەوە بەھەڵە وەرگێردواوە لە ووشەی (eng) و ھەروەھا کەمی رۆشەنبیری لە جیاوازی نەکردن لە نێوان بیناساز و ئەندازیار، چونکە بیناساز بەشێکی گەورەی کارەکەی بریتیە لە ھونەر بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی باڵەخانەکان زوو پێویستی بە تایبەتمەندی دیاریکراو لە نێو باڵەخانەکان و کەمی رووبەرەکان کە پێویستی بە خوێندنەوەیەکی وورد ھەیە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە استغلال بکرین و سوود لەھەموو شوێنەکان وەربگیرێت، ئەمانە وایکرد بیناسازی بەشێوەیەکی پتەو بە زانستی ئەندازیاری شارستانی ببەسترێتەوە تاوای لێھات ناتوانی لە پرۆژە گەورەو زەبەلاحەکان دەستبەرداری بیت.
بەڵام لە پرۆژە ناوەندەکان و ئەوانەی گرنگیان کەمە، ئەندازیاری شارستانی رۆڵی ئەندازیاری بیناسازی دەبینێت بەڵام ئەندازیاری بیناسازی ناتوانێت رۆڵی ئەندازیاری شارستانی ببینێت.
جیاوازییەکی دیکە ئەوەی ئەندازیاری شارستانی بوارەکانی فراوانن و تەنھا خۆی لە دروستکردن و بیناکردن نابینێتەوە.
نموونەیەک بۆ دەرخستنی جیاوازی لەنێوان ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری بیناسازی
لەکاتی دروستکردنی ستوونێک یا چەند ستوونێک لەناو ھۆڵێک و ئەندازیاری بیناسازی حەز ناکات ئەم ستوونانە ببنە رێگر لەبەردەم ھاتووچۆی خەڵکی و ئارەزوو دەکات رووبەرێکی گەورە لە بۆشایی ھەبێت لە ناو ھۆڵەکە.
بەڵام ئەندازیاری شارشتانی گرنگی بەوەدەدات، ئایا ستوونەکان توانای بەرگەگرتنی قورسایی سەقفەکەیان ھەیە یا نا ھەروەھا حسابی کێشی خەڵکەکە دەکات لەسەر سەقفەکە، بۆیە دەبینین ھەردوو ئەندازیاری شارستانی و بیناسازی تەواوکەری یەکترن، له‌ کۆتایی دیزاینەکەش باڵەخانەکە زیاتر سەلامەتتر دەبێت بە ھۆی ئەندازیاری شارستان و ھەروەھا فراوانتر دەبێت بەھۆی ئەندازیاری بیناسازی.
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.