دابەشبوونی هێڵەکانی بومەلەرزە لە سەر گۆی زەوی
بەپێی تیۆرە زانستیەكان، بەهۆی تێكشكانی بەردو تاوەرەكانی ناو كرۆكی زەوی و بەهۆی گۆڕانكارییە جیۆلۆجیەكان، بومەلەرزە دورستدەبێت. لە كاتی رودانیشیدا زەوی بەشێوەی شەپۆلی خێرا دەجوڵێتەوە، یاخود بەشێوەی رۆچوونی زەوی و تەقینەوەی گڕكان لە چینەكانی ناو زەویەوە دەردەكەوێت.
پلەكانی بومەلەرزە لە یەك پلەوە دەست پێدەكات و لە (10) پلەدا كۆتایی دێت، بەپێی پلەكان، زیانەكانی بومەلەرزە بەم شێوەیە دیاریكراوە:
ئامێری رێختەر، كە ئامێرێكە بەكاردەهێنرێت بۆ پێوانەكردنی پلەكانی بومەلەرزە، بۆ یەكەمجار لەلایەن (چارلز ریختەر)ـە وە لە ساڵی (1935) دا دروستكراوە و تائێستاش لە جیهاندا بۆ پێوانەكردنی گوژمی بومەلەرزە بەكاردەهێنرێت.
بە پێی پلەكانی ئەو ئامێرە، پلەكانی بومەلەرزە بەم شێوەیەن:
1 بۆ 4، هیچ زیانێكی بەدواوە نابێت و تەنها مرۆڤ هەست بە لەرینەوە دەكات.
4 بۆ 6، بە پلەی ناوەند ناسراوەو زیان بە شار و شوێنی نیشتەجێبوون و تەلارەكان دەگەیەنێت.
7 بۆ 10، كۆتا پلەیە و بە مەترسیدارترین پلە دەستنیشانكراوە، كە دەبێتە هۆی داڕوخانی هەموو بارستاییەك لەسەر زەوی و شوێنەواری ناهێڵێت.
وێرانكارترین بومەلەرزەش تا ئێستا لە مێژوودا تۆمار كرابێت، بومەلەرزەی هەرێمی (چانچی)یە لە چین، كە لەبەرەبەیانی (23ی 1ی 1556) بە گوڕی (8) پلەی رێختەر روویدا و نزیكی یەك دەقیقەی خایاند، بەڵام بوو بە هۆی كوشتنی نزیكی (830) هەزار كەس.
بەهێزترین بومەلەرزەش لە رووی گورەكەیەوە، بومەلەرزی مانگی ئایاری ساڵی (1960) بوو، كە (9.5) پلەی بە پێوەری رێختەر تۆماركرد.
دوو بومەلەرزەی گەورەش كە زاناكان لە چاوەڕوانی روودانیدان و ژمارەیەكی زۆری قوربانی دەخەنەوە، بومەلەرزەی كاسكادیایە لە رۆژئاوای ئەمریكا كە شارەكانی لۆس ئەنجیلێس و سان فرانسیسكۆ دەگرێتەوە، لەگەڵ بومەلەرزەی تاران، كە بە هۆیەوە حكومەتی ئێران ناچار بوو لە ماوەی هەشت ساڵی داهاتوودا پایتەختی خۆی لەو شارەوە بگوازێتەوە بۆ شاری شیراز لە ناوەندی باشوری وڵاتەكەی.
خەڵك-دڵشاد حەمە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت