سه‌ره‌كى ترین كار بۆ مانه‌وه‌ى رێگا‌و بان كوتانه‌وه‌یه‌تى ,,, به‌لام ئه‌وه‌ى لیره‌دا كێشه‌یه ئه‌وه‌یه له زۆربه‌ى كات بۆنمونة 100 تا 150 مه‌تر درێژى جاده ته‌نیا یه‌ك خال وه‌رده‌گیرێت , واتا یه‌ك خاڵ جێگای 100 مه‌تره به راى من ئه‌وه‌ش كارێكى راست نیه (ته‌نیا بۆ روونكردنه‌وه نوسیومه 100 مه‌تر یان 150 مه‌تر ئه‌گینا به گوێره‌ى پانى رێگاكه نوقته‌ى پشكنینه‌كه جیاوازی هەیە )
بۆیه پاش ماندوبونێكى زۆر وه چه‌ندین جار بەراورد كردنى داتاى تاقیکردنەوە موخته‌به‌ر و ئه‌و تاقیکردنەوە تایبه‌ته‌ى خۆم كردوومه گه‌شتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى خواره‌وه
(ئه‌گه‌ر ئاسنێكى شه‌ش مه‌ترى بهێنین (دوو ئینج ى چوارگۆشه -
ئه‌گه‌ر حادیله به‌سه‌رى دا رۆشت له ئینجێك زیاتر چوه خواره‌وه ئه‌وا ماناى وایه نه‌گه‌یشتۆته %95 ,, وه بۆ خاله‌كانى تریش ئه‌توانریت حساب بكرێت … وه به هۆیه‌وه ئه‌ندازیار ئه‌توانێت هه‌ر له‌سه‌ر پرۆژه بزانێت بۆ هه‌موو رێگاكه گه‌یشتۆته حدلى خۆى یان نا ئیتر له كۆل فحسى مخته‌به‌ریش ئه‌بینه‌وه ئیشه‌كه‌ش په‌كى ناكه‌وێت تا ئه‌نجام دێته‌وه یان نا
وه ئه‌وه‌ى لیره‌ش گرنگه ئه‌وه‌یه كه زانكۆكانى به‌شى ئه‌ندازیاریه‌كان هه‌ستن به پشت راست كردنه‌وه‌ى ئه‌و كاره و ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه من پێ ى گه‌یشتوم واتا له جیات ئه‌وه‌ى هه‌موو سالیك مه‌شروعیكى هه‌زار باره‌ى مه‌لتى ستۆرى بده‌نه ده‌ست خوێنكاره‌كانیان با بین ئه‌و ئه‌نجامه‌ى من پشت راست بكه‌نه‌وه ئه‌وكاته ئه‌توانرێت تعمیم بكرێت بۆ گشت كوردستان ته‌نانه‌ت ولاتانى تریش جاومان لیبكه‌ن كه زانكۆكانى ئێمه ئه‌و ئه‌نجامه‌یان ده‌ست كه‌وتووه ,,, وه له ئیستا دا من %100 گه‌یشتیمه ئه‌و ئه‌نجامه به تاقیكردنه‌وه و ئه‌نجامه مختبریه‌كان ,, به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من تاكه شخسم ئه‌بیت ده‌زگایه‌ك ئه‌و كاره جێك بكاته‌وه‌و و پشت راستى بكاته‌وه وه‌كو زانكۆ
وه تیبنیه‌كیش له‌سه‌ر زۆربه‌ى جاده دوو سایتیه‌كانى كوردستان ئه‌گه‌ر به نمونه من باسى یه‌ك ساید بكه‌م سایتى چوون … له‌م سایده دا دوو به‌شمان هه‌یه ختى خیراو و ختى هێواش (وە ئەو دوو ناوەشم ليناون تا خەلكى ئاسايش لێ ى تيبكات.. ), كه خه‌تى هێواش زیاتر مه‌كاینه گه‌وره‌كانى وه‌كو قلابه ته‌نكه‌رو و ئه‌و بابه‌تانه‌ى پیدا ئه‌روات ئه‌گه‌ر تێبینى بكه‌ن لا خێراكه زۆر كه‌م تێك ده‌جێت به‌لام لا هێواشه‌كه زۆر تێك جووه جێگاى تایه‌ى لێ دروست ئه‌بیت بلين و نەڵێن واقيعى جادەكانى كوردستانەوە زۆربەى جادە دوو سايدەكانیشمان هەر ئەو دوو بەشەن بۆيەئەگەر باسى واقع بكەين لە حاڵەتى ئيستا دا تەنيا چارەسەرێکی کاتی,,, بۆیه به راى من كوتانه‌وه بكرێته دوو به‌ش لاینى هیواش %97 بێت و لاینى خێرا %95 بێت باشه …. جكە لەوەى بەرای من ديزاينشيان لەرووى پێکهاتەشەوە بگۆڕێت باشترە,,, وە ئەكەر 4 لاينيش بيت ئەگونجێت ديزاينى سەب بەيس و بيكهاتەيان بگۆڕێت واتا تا بةرەو سايتە خيراكە برۆين ديزاين لۆد كەم بكرێتەوە ,, لة كەتايدا ئەوە ئەليم من تەنها گەشتوومەتە سەرەداوێک وە من تةنها جەند فحسيكى تاقیگەیی بەرامبەر بەم كارەم بەراورد کردووە بۆیە ئەگونجێت بپەرەی پێ بدرێت ،من زؤر جار ئەڵێم كاتيك وەكو ئەندازیار كە لەسەر پڕۆژەیەک وەستاوم ئەوەندەی قەناعەتی خۆم باوڕم بە کۆنکرێتەکە بێت و جوان بێت ئەوەندە گرنگی بە مكعب نادەم.
نوسراوە لەلایەن ڕەوەز محمد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت