گەرماو گەرم
recent

گەورەترین بومەلەرزە

ئەگەر توێكڵی زەوی ڕەق نەبوایە، ئەوا هەمیشە زەوی لە جوڵان و بەرزبونەوە و دابەزین دا دەبوو .
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك شوێن لە بەردەكانی توێكڵی زەویدا هەیە ، باش یەكتریان نەگرتووە و لەو شوێنانەدا خاڵی لاواز هەیە ، بە درێژایی خاڵە لاوازو شكانەكە فشاندنێكی زۆر گەورە و بەهێز دروست دەبێت، كە زەوی لەرزەی لێدەكەوێتەوە .
لە ڕوی قەبارەوە دوو وەسف هەیە بۆ زەوی لەرزە :
یەكەمیان: هێزی خودی بومەلەرزەكەیە و دووەمیشیان: ئەو زیانەی لێی دەكەوێتەوە . هەرچەندە كوشتنی مرۆڤ و وێران بونی مومتەلەكات ، لە پێوەرە هونەریەكان زیاتر كار لە خەڵكی دەكات، بەڵام “بومەلەرزەی گەورە” ئەوەیە كە زۆرترین خەڵك لەناو ببات .
لەساڵی 1906 بومەلەرزەیەكی گەورە دای لە سان فرانسیسكۆ لە ئەمریكای باكور، دوای بومەلەرزەكەش ئاگرێكی گەورە كەوتەوە، سەد هەزار كەسی كوشت، بڕی زیانە مادیەكانی بومەلەرزەكەش لەو سەردەمەدا بە 425ملیۆن دۆلاری ئەمریكی مەزەندە كرا .
لە ساڵی 1755 بومەلەرزەیەك شاری لشبۆنەی پورتوگالی وێران كردو كەمتر لە 30 هەزار كەسیشی كوشت ، لەساڵی 1908دا بومەلەرزەیەك لە كالابریا و سەقەلیەدا ڕویدا و 75 هەزار كەسی كوشت .
لە ساڵی 1915دا بومەلەرزەیەك لە ناوەڕاستی ئیتالیادا ڕویدا، سەدان لادێ و شاری وێران كرد و سی هەزار كوشتاریشی لێكەوتەوە .
دوو بومەلەرزەی زۆر گەورە بووە هۆی زیانێكی زۆر گەورە، لە تۆكیۆی ژاپۆن و هەرێمی كانسۆی چیندا .
بومەلەرزەكەی تۆكیۆی ژاپۆن ، لەساڵی 1923دا ڕویدا و زیاتر لە 100 هەزار كەسی كوشت و شارەكەشی وێران كرد و یۆكۆهاماشی لەگەڵ خۆیدا ڕوخاند .
بومەلەرزەكەی كانسۆی چینیش لەساڵی 1920دا ڕویدا و ڕوبەری 300 میلی چوارگۆشەی گرتەوە و نزیكەی 200 هەزار كوشتاری لە شوێنی خۆی بەجێ هێشت .
دەشێت بومەلەرزەی زۆر گەورە بوبێت، بەڵام زۆر بە كەمی ڕودەدات، بۆ نمونە لەسالی 1811 و 1812دا لە نزیك شاری “نیومەدرید”ی ویلایەتی مەیزوری ئەمریكا بومەلەرزەیەك ڕویدا خەڵكی لە دووری 400 میلەوە هەستیان بە لەرزەكەی كرد كە زیاتر لە 1873 لەرینەوە دەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی چڕی دانیشتوان لەو ناوچانەدا كەم بوو ، بۆیە زیانێكی ئەوتۆی لێ‌ نەكەوتەوە .
بەڵگە نامەكانی بومەلەرزەی جیهان ئاماژە بە بومەلەرزیەك دەكەن كە لەساڵی 20ی ئایاری 526ز دا داویەتی لە شاری ئەنتاكیای سوریا و چارەگە ملیۆنێك خەڵكی كوشتوە .

بە سوپاسەوە وەرگیراوە 
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.