گەرماو گەرم
recent

ئاوی خواردنەوە چۆن خاوێن دەکرێتەوە؟

پاکژکردنەوەی ئاوی خواردنەوە لە ماددە زیانبەخشەکانی وەک بەکتریاکان
مەبەست لە پرۆسەی پاکژ کردنەوەی ئاوی خواردنەوە لەناو بردنی ئەو جۆرە بەکتریا زیان بەخشانەیە کە دەبێتە هۆی پیسبونی ئاوەکە و بڵاوبونەوەی نەخۆشی:
ڕێگاکانی پاکژ کردنەوەی ئاوی خواردنەوە:
١- ڕێگای فیزیایی:-
آ-گەرم کردن: بەگەرم کردنی ئاو بۆ ماوەیەک ئەبێتە هۆی لەناوبردنی ناسازی کاتی،کە لەئەنجامی بوونی خوێی بیکاربۆناتی کالسیۆم و مەگنیسیۆم لەئاودا دەنیشێت بەشێوەی کاربۆنات.
ب-بەتیشکی سەرو وەنەوشەیی: کاتێک ئەم تیشکە بەر ئاو دەکەوێت دەبێتە هۆی نەهێشتنی بەکتریا.

٢-ڕێگای کیمایی:
ا-بەهۆی گازی ئۆزۆن(( O3 
ب-پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم
ج-بەکارهێنانی کلۆر
ماددەی کلۆر بەکار دەهێنرێت بەزۆری یان دووانە ئۆکسیدی کلۆر،وە باشتر وایە ماددەی کلۆر بەکار بهێنرێت لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:
١-بڕێکی زۆرەو دەست دەکەوێت بەشێوەی گاز،شلە،ڕەق
٢-بەنرخێکی هەرزانتر دەس دەکەوێت لەچاو ماددەکانی تر
٣-بەئاسانی بەکار دەهێنرێت و تونای توانەوی زۆری هەیە لەناو ئاودا
٤-بەئاسانی دەناسرێتەوە چونکە بۆنیکی جیاکەرەوەی هەیە لەچاو ماددەکانی تر
٥-توانای زۆری هەیە بۆ کوشتنی میکرۆب
٦-ماددەیەکی ئۆکسینەری بەهێزە

شێوەکانی ماددەی کلۆر
١-گاز (بە پاڵەپەستۆ دەرئەچێت و لەبوطڵی تایبەتدایە) 
٢-هیپۆکلۆرایت بەشێوەی شلەیە وڕەنگی زەردە
٣-هایبۆکلۆرایت بەشێوەی ماددەیەکی سپی وردە
گازی کلۆر لە ساڵی ١٧٧٤ دۆزراوەتەوە،ماددەیەکی ژەهراویە ڕەنگی زەردێکی سەوزباوەکێشی دوو ئەوەندە و نیوی هەوایە،هەڵمژینی ئەو گازە ئەبێتە هۆی ئیلتهاباتێکی زۆری لوت و قوڕگ وەکاردەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسەدان و سیەکان،وە کلۆر ماددەیەکی زۆر چالاکە کە بە ئاسانی یەک دەگرێت لەگەڵ توخمەکاندا لە پلەی گەرمی ئاسایدا.
کلۆری سەربەست چیە؟؟Free chlorine) )
ددوای پاکژ کردنەوەی ئاوی خواردنەوە بەشێوەی هیپۆکلۆرایت دروست دەبێت بەپێی ئەم هاوکێشەیەی خوارەوە:
Cl2+H2O→Hocl+H + Cl‾ 
Hoc l→ Ocl‾ + H 
ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئاوەکە بەکتریای زیان بەخشی تیا نەماوە بەمەرجێک تۆڕی ئاو تێکەڵ بە زێراب نەبوو بێت.
چۆنێتی بەکارهێنانی کلۆری وشک(کالسیۆم هایبۆکلۆرایت)
پێویستە لە وەرزی هاویندا لە تۆری سەرەکی( ١،٥ - ٢ )ملگم/لیتر،بەڵام لە وەرزی زستاندا (١ - ١،٥ ) ملگم/لیتر بێت واتا یەک بەش بۆ ملیۆنێک بەش وەبە ئامێری پێوانەیی ڕێژەی کلۆر پێوانە دەکرێت پێی دەڵێن کلۆرۆ میتەر.

ئەو حاڵەتانەی کە کلۆری تیا بەکاردەهێنرێت بۆ ئاوی خواردنەوە:
١-ڕێژەیەکی زۆر لە بەکتریا هەبێت لە ناو ئاودا.
٢-ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی هەڵواسراوی تیا بیت 
٣-ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە ئەندامیەکان هەبێت
٤-ڕاستەوخۆ لە ئاوی روبارەوە وەربگیرێت و پاڵاوتنی بۆ نەکرابێت
٥-کاتێک PH پلەی ترشی و تفتی ئاو زۆر بێت لە ٧ زیاتر بێت.

پاکژ کردنەوەی ئاوی خواردنەوە بەڕێگای نیشتن و پاڵاوتن
١-بەڕێگای بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم سولفاید: 3(Al2(So4
ئەم ماددەیە بەکار دەهێنرێت بۆ پاک کردنەوەی ئاو لە لیتەو خڵتەو گەردیلە مەواددی لینج لە ئاوی روبار کە بەم شێوەیەی خوارەوە بەم هاوکیشانە دیاری کراوە:
کاتێک کە ماددەی ئەلەمنیۆم سولفاید دەتوێتەوە لەناو ئاودا هیدرۆکسیدی ئەلەمنیۆم و ترشی کبریتیک پیک دێت:
Al2(So4)3→3So4‾² +2Al˟3 
H2O→H˟ +OH‾ 
2Al˟2 +6OH‾→2A(OH)3 
SO4‾2+6H˟→3H2SO4 
ئەو هایدرۆکسیدی ئەلەمنیۆمەی کە دروست دەبێتماددەیەکی جەلاتینیەبە گەردیلەی مەواددی هەڵواسراو دەنوسێت وکێشی قورس دەکات ،بەهۆی ئەم قورسیەوە گەردیلە کە دەکەوێتە ژێرەوە،وە لەلایەکی ترەوە بارگەی موجەب ئەدات بەو گەردیلانەیکە هۆکارن بۆ لێڵیکە بارگەیان سالبەو هاوبارگە دەبن و دەنیشنبەڵام ترشی کبریتیکی دروست بوتونای جینی PH کەم دەکات،ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی CO2 ی تواوە لەکاتێکدا کارلێکردن دەکات لەگەڵ بیکاربۆناتی تواوەلەناو ئاودا بەپێی ئەم هاوکێشەیە:

3H2SO4→3SO4‾2+6H˟ 
X(HCO3)2+3SO4‾2+6H˟→3XSO4+6CO2+6H2O 
X) ) بە واتای هەر توخمێک یەکی گرتبێت لەگەڵ بیکاربۆنات وەک کالسیۆم و مەگنیسیۆم و گیراوەی شەب هۆیەکە بۆ داخورانی بۆ ماددەی ئاسن.
٢-السبران:ماددەیەکی ئەندامیەکە توانایەکی زۆری هەیە بۆ پێدانی بارگەی موجەب،کاریگەریەکەی لەشەب زیاترە بۆ ڕونکردنەوەی ئاو لە پیسی و خڵتە ،بەڵام کارناکاتە سەر PH و نابێتە هۆی داخوران.
٣-ئۆکسیدی کالسیۆم(Cao ):بەکار دەهێنرێت بۆ چارە سەری بەشێک لە ناسازی کاتی و بەشێک لە ناسازی هەمیشەیی،وەهەروەها ئەبێتە هۆی ڕونکردنەوەی ئاو وەکاریگەی هەیە بەپێی ئەم هاوکێشەیەی خوارەوە:

Cao+H2o→Ca(OH)2 
Ca(HCO3)2+Ca(OH)2→2CaCo3↓+2H2O 
Mg(Hco3)2+2Ca(oh)2→Mg(o)2↓+2CaCO3+2H2O 
بەم شێوەیە ئاوەکە ڕزگاری دەبێت لە دروست کردنی نیشتوی ڕەق لەسەر ستونی گەرم وەک بۆڕی وە هەروەها لە دەرچونی غازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە دەبێتە هۆی داخوران.

ئامادەکردنی:ئەندازیار بەیان
b

b

ئەم ماڵپەڕە دروستکراوە لە لایەن : بەهمەن عومەر - خوێندکاری ئەندازیاری شارستانی-ئاودێری

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

کۆمێنت

يتم التشغيل بواسطة Blogger.