بیرم له‌وه كرده‌وه وێب سایتێك دروست بكه‌م ، كه بتوانین تێیدا سه‌رچاوه و په‌رتووكه پێویست و گرنگه‌كانی بواری ئه‌ندازیاری تێدا دابنێین به سه‌رجه‌م به‌شه جیاوازه‌كانیه‌وه تاكو له رێیه‌وه خوێندكار یان ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی پێویستی به سه‌رچاوه‌یه‌كه بتوانێت لێره‌وه به ئاسانترین شێوه و كه‌مترین ماوه بیدۆزێته‌وه و دایبگرێت به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ، وێب سایته‌كه‌م ته‌واو كردووه و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كم تێدا داناوه ، هه‌ركه‌سێك سه‌رچاوه و په‌رتووكی بواری ئه‌ندازیاری لایه و حه‌ز ئه‌كات له‌م وێب سایته دایان بنێت ئه‌توانێت ئاگادارم بكاته‌وه من ئه‌كاونتێكی بۆ دروست ئه‌كه‌م به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاوی بكاته‌وه و له وێب سایته‌كه پۆست ببێت و به‌رچاو ڕوونی و چۆنیه‌تی دانانی په‌رتووكه‌كانیش ئاسانه ئه‌توانم به‌رچاو ڕوونی له‌و باره‌یه‌وه بیه‌مێ ، وێب سایته‌كه شێوازێكی كتێبخانه‌م پێ به‌خشیوه و ساده‌شه ، هه‌روه‌ها Category م بۆ داناوه بۆ كاتێك كتێبێك دائه‌نرێت له‌وێ جۆری به‌شه‌كه هه‌ڵئه‌بژێردرێت كه ئایا ئه‌م كتێبه بۆ بواری بیناسازی یان میكانیك یان كاره‌با ... هتد بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر گه‌ر به‌دوای په‌رتووكێك گه‌ڕا له‌ڕێی ئه‌وه‌وه بتوانێت به‌ئاسانترین شێوه بیدۆزێته‌وه به‌كلیك كردن له‌ناوی به‌شه‌كه‌ی كه له لیستی سه‌ره‌وه‌ی وێب سایته‌كه Book Categories م داناوه ، هه‌روه‌ها هه‌نێ كتێب له‌وانه‌یه هاوبه‌ش بێت له‌نێوان به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری ئه‌وكات له جۆره‌كه All هه‌ڵئه‌بژێردرێت .
هیوادارم سوودی بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی ئه‌ندازیاری و ئه‌ندازیاران هه‌بێت ، له ئێستایا پێویستی به‌ده‌وڵه‌مه‌ند كردن هه‌یه له‌ڕووی سه‌رچاوه‌وه هه‌ركه‌س ویستی ئه‌توانێت ئاگادارم بكات من ئه‌كاونتی بۆ دروست ئه‌كه‌م .
وێب سایته‌كه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌م لینكانه ئه‌كرێته‌وه :
وەرگیراوە لە
داڕێژه‌ری وێب سایت : خه‌ڵات
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
کۆمێنت